۱۳۸۸ اردیبهشت ۷, دوشنبه

بانگه‌وازێک بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی گشتی و ڕاست کردنه‌وه‌ی سیاسی توێژی کۆمۆنیستی چینی کرێکا ر


ئێمه‌کۆمه‌ڵێک له‌لاێنگران و ئه‌ندامانی پێشوی پارت وکۆمه‌ڵه‌ چه‌په‌کان و هه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵێک له‌به‌ره‌ی نوێی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالتستی به‌دووای وتو وێژێکی درێژخایێندا به‌م ئامانجانه‌ی خوواره‌وه‌گه‌یشتین.
کۆمۆنیسمی شۆڕشگێر تاکه‌جێگری راستینی قه‌یرانی قه‌واره‌ی جیهانی سه‌رمایه‌دارییه‌.به‌ڵام هه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه‌کۆمۆنیستییه‌خۆی له‌دونیادا له‌گه‌ڵ پڕ قه‌یرانترین ده‌ورانی بونی خۆیدا به‌ره‌و رووه‌.هه‌ڵ سه‌نگاندنی هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رده‌وام له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردودا به‌زیانی بزوینه‌وه‌ی سۆسیلیستی کاریان کردووه‌.هه‌ره‌س هێنانی بزوینه‌وه‌شۆڕشگێڕانه‌کان و روخاندنی به‌شێکی گرنگ له‌پارت و کۆمه‌ڵه‌‌چه‌په‌کان به‌ چه‌ن قات چوار چێوه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌یان قوڵتر کرده‌وه‌. به‌توانا نه‌بونی سازمانه‌کان و بێ ئه‌سه‌ر بونی ئه‌و رێگه‌چارانه‌ئێستا له‌ بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیدا به‌زه‌قی به‌رچاون.سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌هه‌وڵ و تێکۆشانێ که‌تا ئێستا بۆ ده‌سته‌به‌ندی کردنی نوێی کۆمۆنیسته‌کان به‌کار هێنراوه‌،هه‌موی له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌و رو بووه‌وئاکامێکی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ئه‌و تۆی نه‌بووه‌. بێ گومان ئه‌زمونی ئه‌م ماوه‌یه‌قوڵایی ئه‌و موشکڵه‌گه‌وره‌ی ده‌ر خستووه‌.ده‌ر ده‌که‌وێ که‌سۆسیالیسمی شۆرشگێریش له‌م قه‌یرانه‌بێ ئازار ده‌ر نه‌چووه، ئه‌زمون ده‌ری خستووه‌که‌ئه‌م قه‌یرانه‌ته‌نیا نه‌به‌ستراوه ته‌و‌ه‌‌به‌تاکه‌وڵاته‌وه،‌به‌ڵکو لایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی هه‌یه‌.‌
به‌ڵام شانبه‌شانی ئه‌وه‌یش خه‌باتی جیهانی دژ به‌سه‌رمایه‌داری هه‌روه‌ها درێژه‌ی بووه ، له‌لاێکه‌وه‌له‌ته‌واوی ئه‌و ماوه‌دا ، خه‌باتی چینایه‌تی به‌شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر دژ به‌سیستێمی سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وام بووه‌. له‌لاێکی تریشه‌وه‌،له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا به‌ره‌یێکی نوێ له‌کرێکاران و گه‌نجانی خه‌بات گێر ،به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وته‌رۆیشتوون وچونه‌ته‌ریزی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیه‌وه‌.به‌ڵام به‌داخه‌وه‌هیچ کام له‌و پارت و سازمان ورێکخراوه‌گه‌لانه‌ی که‌ئێستا هه‌ن نه‌یانتوانیوه‌ئه‌م توێژه‌گه‌وره‌سۆسیالیسته‌سه‌ر به‌خۆو بێ لایه‌نانه‌له‌ناو پێره‌و و پڕۆگرامی به‌رنامه‌یی خۆیاندا جێ بکه‌نه‌وه‌.به‌پێی ئه‌زمون و تێگه‌شتنه‌کانی ئێمه‌ ئه‌م رێکخراوه‌گه‌له‌ی ئێستا (حزب و کۆمه‌ڵه‌ ، به‌ره‌،یه‌کگرتنه‌کان ) ته‌یار به‌پرۆگرامێکی عه‌مه‌ڵی ورد و ئیسترادژیێکی روشنی سۆسیالیسمی کرێکاری نین. قه‌واره‌ێکی هێره‌می بورۆکراتیکیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دابڕانی هێزه‌کانیانا روبه‌رون. ئه‌م رێکخراوانه‌یا پاشگری خه‌باتی چینی کرێکارن یا ئه‌بن به‌فه‌رمانده‌ی گروپه‌ بچکۆڵه‌ کان و دور له‌چینی کرێکارو هه‌ژار کار ده‌‌که‌ن .ئه‌م پارت وکۆمه‌ڵه‌هه‌ره‌برۆکراتیکانه‌،توانای ئه‌وه‌یان نییه‌هه‌ل و مه‌رجێکی ئه‌وتۆی دێمۆ کراتیانه‌بۆ به‌‌کۆمه‌ڵ کردنی راسته‌قینه‌ی ئه‌م توێژه‌به‌ر بڵاوه‌سۆسیالیسته‌سه‌ر به‌خۆو نا رێکخراوه‌ییانه‌بره‌خسێنن . له‌وانه‌گرینگ تر بڕێ له‌م گروپانه‌به‌بیانوی دا کۆکی له‌سوسیالیزم ، گرینگی ئه‌وتۆ به‌دێمۆکراسی ناده‌ن و هه‌ر بزوتنه‌وه‌ێکی سه‌ر به‌خۆی چینی کرێکار و دێمۆکراسی راسته‌وخۆی زه‌حمه‌تکێشان که‌به‌دور له‌شوێنگه‌لی ژێر چاوه‌دێری ئه‌واندا بێ یا به‌ئه‌تکی لیبراڵی مه‌حکومی ده‌که‌ن یا به‌پێچه‌وانه‌ته‌واوی ئه‌و رسته‌و مانا هه‌ڵبڕوسقاوانه‌ی سوسیا ل دێمۆکراتیک که‌ده‌ڵێن دێمۆکراسی له‌سه‌روی سۆسیالیسمه‌وه‌یه‌به‌کار دێنن تا کۆسپێک بن له‌سه‌ر رێگه‌ی دامه‌زراندنی دێمۆکراسی راسته‌و خۆ و گه‌را به‌ستنی سۆسیالیسمی شۆرشگێری ، له‌بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و بزوتنه‌وه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا . بێ گومان له‌رووانگه‌ی مارکسیزمه‌وه‌، جیاوازیێک له‌نێوان ، شۆرش بۆ سۆسیالیسم وخه‌بات بۆ دێموکراسیدا نییه‌. به‌وته‌ی فرێدرک ئه‌نگڵس دێمۆکراسی ئه‌مرۆ کۆمۆنیسمه‌، وه‌هه‌ر وه‌ها به‌وته‌ی مانیفێستی کۆمۆنیست :یه‌که‌مین هه‌نگاو له‌شۆرشی چینی کرێکاردا به‌رز کردنه‌وه‌ی چینی کرێکاره‌بۆ گه‌یشتن به‌پله‌ی ده‌سه‌ڵات وحاکێمیه‌ت و سه‌رخستنی شۆرش بۆ سه‌قامگیر کردنی دێموکراسی .
له‌هه‌ر حاڵ دا ئه‌بێ به‌دو موشکله‌ی بنه‌ره‌تی بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌و سه‌ر وسامان دانی ئه‌و کۆمۆنیسته‌شۆڕشگێرانه‌ئا ماژه بکرێت :
له‌لاێکه‌وه‌که‌سانی شۆرشگێر و ره‌وتگه‌لی رادیکاڵ ،له‌زۆربه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌سونه‌تیانه‌دا هه‌ن که‌به‌و قه‌ناعه‌ته‌گه‌یشتوون که‌ده‌بێت له‌ قه‌باره‌ی ته‌شکیلاتی خویان بپچرێن و له‌گه‌ڵ سۆسیالیسته‌شۆرشگێره‌کانی تردا هاو ئاهه‌نگ بن . به‌ڵام تا ئێستا بۆ ئه‌م جۆره‌که‌سانه‌ و ئه‌م ره‌وته‌نارازیه‌ناو خۆییانه‌ی گروپه‌کان،‌کۆپله‌یێکی دییاری کراو و کار لێهاتو که‌جیا له‌پێوه‌ندی بوروکراتیکی ته‌شکیلاتییان چالاکی بکات پێک نه‌هاتووه‌.ئه‌م که‌سانه‌و ئه‌م ره‌وته‌رادیکاڵانه‌به‌نا چاری له‌چووار چێوه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌ نه‌ریتیانه‌دا خۆیان به‌ورده‌کاری وکرده‌وه‌ و ره‌دفێعلی بێ ئامانجه‌وه‌ خه‌ریک ده‌که‌ن.
له‌لاێکی تریشه‌وه‌، ئه‌بێ بڵێین که‌ئه‌و کؤمؤنیسته‌سه‌ر به‌خؤ و نارێکخراوانه‌ش هه‌ر له‌خؤوه‌خاوه‌ن هیچ چه‌شنه‌جیاوازیسیاسی، سه‌روه‌ری مێژوویی یا ئیمتیازێکی تایبه‌ت نین.بێ گومان به‌شێکی زۆر له‌م توێژه‌که‌یان چاوه‌رێی "مه‌هدی ناجی" دانیشتوون یا خه‌بات بؤ سه‌رو سامان دانی سیاسی چینی کرێکاریان به‌ جدی نه‌گرتووه‌و به‌داهاتووێکی نادیاریان سپاردووه‌خۆیان بونه‌ته‌کۆسپێک له‌م رێگه‌دا.
له‌هه‌ر حالدا و سه‌ره‌رای‌ ئه‌و دو موشکله‌یش، بۆ رێکخستنی نوێی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاری ئه‌بواێی له‌نه‌قدی نه‌زه‌ری و سیاسی و جیا بو نه‌وه‌ی رێکخراوه‌یی له‌م جۆره‌رێکخراوه‌سونه‌تییانه‌، که‌کۆسپێکی گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمۆنیسته‌شۆرش گێڕانه‌یه‌ک گرتوو و رێکخراو بکرێن هه‌وڵ بدرێت .له‌م حاڵه‌دا، مه‌به‌ستی ئێمه‌ئه‌و به‌شه‌له‌توێژی کۆمۆنیسه‌سه‌ربه‌خۆو نارێکخراوه‌کانه‌که‌ له‌پله‌ی یه‌که‌مدا بڕوایان به‌ ئیستراتژی رێکخستنی سیاسی کۆمۆنیسمی شۆرشگێرهێناوه‌، وه‌باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستێوه‌ردان و به‌شدار بون له‌رێگه‌ی دروست کردنی پارتێکی شۆڕشگێر که‌کرێکارانی سوسیالیست له‌خۆ ئه‌گرێت ببێت .هه‌ر له‌و رووه‌وه‌، له‌هه‌ل و مه‌رجی ه‌ێستادا ، بۆ ده‌سپێکردنی به‌حس و به‌شداربون له‌هه‌نگاو هه‌ڵ گرتن له‌شوێنێ که‌به‌سه‌ر و سامان دانی سیاسی توێژێکی به‌ر بڵاو له‌کۆمۆنیستگه‌لی شۆڕشگێڕ بگات ، پێویستمان به‌ پێشکه‌ش کردن و قه‌بوڵ کردنی چه‌ند خاڵی هاو به‌ش و سه‌ره‌تایی هه‌یه‌.ئاسائیه‌که‌ئه‌مه‌ده‌سپێکی کاره‌ وه‌ئه‌م خاڵانه‌بۆ کارێکی وه‌ها گه‌وره‌که‌له‌رێگه‌مان دایه‌ته‌واو نییه‌. به‌ڵام له‌هه‌ر حاڵدا ئه‌توانێ بۆ ئه‌م کاره‌ ده‌ست پێکێکی باش بێت :
.1 یارمه‌تی بۆ سه‌ر وسامان دانی سیاسی پێشره‌وی چینی کرێکار بۆ پێک هێنانی پێش زه‌مینه‌گه‌لی پێویست بۆ سازکردنی پارتی کۆمۆنیستی شۆرشگێڕ.
.2. بڕوا به‌ سه‌رو سامان دانی رێکخراوه‌یی سیاسی وشۆڕشگێڕی چینی کرێکار و دێمۆکڕاسی ناوخۆیی پارت (مافی لاێنگری ،
Tendency ، مافی دروست کردنی باڵی سیاسی ،Fastionو مافی دروست کردنی باڵی ئاشکرا Open faction )
3. دابڕان له‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌ل په‌ره‌ستانه‌،ڕێفۆڕمخوازانه‌،لیبرالانه‌ وبرۆکراتیک له‌سۆسیالیزم (سۆسیالیسم دیموکراتیک و لێکدانه‌وه‌گه‌لی سوسیالیسمی له‌سه‌ره‌وه‌، وه‌کو جۆری روسی وچینی )
4. ره‌خنه‌له‌هه‌ر چه‌شنه‌بۆچونێکی بلیمه‌ت گه‌رایانه‌، سه‌ره‌رویانه‌، ده‌روێشانه‌، جێنشین خوازانه‌له‌کۆمۆنیزم .
5. بڕوا به‌یه‌ک جۆر بونی دیموکراسی و سوسیالیزم و خه‌بات بۆ روخاندنی سیستێمی سه‌رمایه‌داری .
6. بڕوا به‌شۆرشی سوسیا لیستی به‌رێبه‌رایه‌تی چینی کرێکار و دامه‌زراندنی کۆماری شۆرایی .
7. خه‌بات بۆ لابردنی کاربه‌حه‌ق ده‌ست و نه‌هێشتنی خاوه‌نداریه‌تی که‌سی له‌سه‌ر که‌ره‌سه‌ی به‌ر هه‌م هێنان و دابه‌شکاری .
8. خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی هه‌مو جۆره‌نایه‌کسانییه‌کۆمه‌ڵایه‌تیکان (لا بردنی هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی ، جینسی ، ته‌مه‌نی ، قه‌ومی ، ره‌گه‌زی ، ئایینی و بڕوای )
9. بڕوا به‌ئه‌نترناسیۆنالیزمی کومۆنیستی و به‌شداری له‌خه‌باتی نێو نه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار دژ به‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری .
ئێمه‌واژۆ که‌رانی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌نه‌خۆمان به‌نوێنه‌ری ته‌یفی کۆمۆنیسی شۆڕشگێڕ ئه‌زانین و وه‌نه‌خۆازیاری ئه‌وه‌ین خۆمان له‌جێگه‌ی ئه‌وان دانێین . به‌ڵام فێر بووین که‌رێکخراوه‌ی کۆمۆنیستی و شۆڕشگێڕی چینی کرێکار به‌بێ ده‌ست تێ وه‌ردان و ئا ماده‌بونی چالاکانه‌ی توێژی پێشڕه‌و ئاگای کرێکاری ڕواڵه‌تی دوروستی سیاسی به‌ده‌ست ناهێنێ و له‌مانای واقیع دا ده‌ست تێوه‌ردانی کارتێکه‌رانه‌ی سۆسیالیستی ناکات . هه‌ر وه‌ک ئه‌زمونه‌کان ده‌ریان خستووه‌، به‌بێ بونی ئه‌م یا ئه‌و پارت ، پێشڕه‌وی کرێکاری چالاکی خۆی نواندوه‌و شێلگیرانه‌له‌مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی ـ چینایه‌تی دا رێبه‌رایه‌تی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری چینی کرێکاریان به‌ئه‌ستۆ گرتووه‌. ئێمه‌فێربوین که‌به‌رنامه‌ی شۆڕشگێڕی هه‌ر رێکخراوه‌ێکی سوسیالیستی ، پێک هاته‌ێکه‌‌له‌کۆکراوه‌و خه‌باتی پێشڕه‌وی کرێکاری له‌کارو باری ڕۆژانه‌و پانتای مێژوی ئێستراتیژی خه‌باتی چیناێه‌تی ، به‌زبانێکی ساکار ، به‌بێ به‌شداری و رێبه‌ری کرێکارانی سۆسیلیست ، پڕۆگرام و پێکهاته‌ی هه‌ر ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی نا ته‌واو و خه‌یاڵاوی ده‌ر ئه‌چێت.
به‌ڵام راستی ئه‌ویه‌که‌پێشره‌وانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریش پرژ و بڵاون . هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، ده‌‌بێ تێبکۆشین بۆ ڕێکخستن و هاو ده‌نگ کردنی کرێکارانی تێگه‌یشتو و سۆسیا لیست . به‌بێ بونی چالاکانه‌ی پێشڕه‌وانی چینی کرێکار "پارتی کۆمۆنیست " رێکخراوه‌ێکی ده‌ست کردو بێ بنه‌مایه‌. جگه‌له‌بینه‌ربوون و پاشگری هیچ ڕۆڵێکان له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و چه‌وساوه،‌ دژ به‌سه‌رمایه‌نابێت .
به‌م شێوه‌سه‌ره‌کی ترین ئه‌رک و ستراتژیکی بناخه‌ی هه‌موو سوسیالیسته‌شۆڕشگێڕه‌کان ،یارمه‌تی گه‌یاندن و ده‌ستێوه‌ردان و خۆشکردنی رێگایه‌که‌که‌ئامانجه‌که‌ی یه‌کخستنی کرێکارانی پێشره‌و و شۆڕشگێر و دانانی پرۆگرامێکی شۆڕشگێر ـ سوسیالیستیه‌.
هه‌ر چه‌ند ئه‌مه‌رێگایه‌کی فره‌دژواره‌،به‌ڵام تاقه‌رێگایه‌. بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ها ئامانجێک ،ده‌بیت پێش هه‌موو شتێک کمونیسته‌سه‌ربه‌خۆکان و نارێکخراوه‌ییه‌کان،هه‌ستن به‌رێکخستنی خۆیان. به‌ر له‌هه‌موو شتێک،ئامانج له‌و خاڵانه‌ی که‌ئاماژه‌یان پێکرا ،کۆتایی هێنان به‌پرژوبڵاوی ئه‌تۆێژه‌یه‌. هه‌رچه‌ند ئێمه‌خۆمان دان به‌وه‌دا ده‌نین که به‌ته‌نیا‌خاڵه‌کانی ئاماژه‌پێدراوی ئه‌م راگه‌یاندنه‌،بۆ گه‌یشتن به‌به‌رنامه‌یه‌کی کرده‌وه‌یی شۆڕشگێڕانه‌ و سامانگرتنی تۆێژی کمونیسته‌سه‌ربه‌خۆ و پرژوبلاوه‌کان ته‌واو نیه‌.به‌ڵام یه‌کێ له‌مه‌رجه‌سه‌ره‌کی و پێویسته‌کانه‌بۆ ناسین و دۆزینه‌وه‌ی کمونیسته‌هاو بیره‌کان و،ده‌سپێکی باسه‌که‌،داڕشتنی پڕۆگرامی کار،ده‌ستێوه‌ردانی کرده‌وه‌یی و بۆچوونی و په‌ره‌پێدانی کلتوری سوسیالیزمی له‌خواره‌وه و ،هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له‌رێگه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سوسیالیزمی کرێکاری .ئاشکرایه‌که‌داڕشتن و وردکاری ورێک و پێک کردنی پرسه‌سه‌ره‌کیه‌کانی رێکخراوه‌یی،بۆچوونی و به‌رنامه‌یی ،له‌هاۆئامانجی وخۆکۆکرنه‌وه‌یێکی هاوبه‌شییانه‌له‌سه‌ر بنه‌مای پولاریسمی کمونیستی دێته‌گۆڕێ.وه‌شاندنی بڵاوکراوه‌یێکی ئه‌لێکترونیکی و دانانی سمینارگه‌لی ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌ری،ده‌بنه‌رێخۆشکه‌ری پێویستی باس و بیره‌گۆڕه‌کێ بۆ هێنانه‌دی ئه‌م پرۆژه‌یه‌.
خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387 / نوابری 2008
گیسوآرمین، بهروز افراسیابی ، بهروز برومند، سیاوُش بهزاد ، سیروس بینا، ناصر پارسی ، پیمان جهان ­دوست، محمد حسن ، نظام جلالی ، ساسان دانش، نهال رستمی، رومینا زرین ، شهریار شایان ، فتحی شمس، لطیف شوشتری ، بهرام صحرایی، صادق طبرستانی، بهزاد کاظمی، آرش دوست حسین ، سیاوُش کوهرنگ، باقر مومنی، هادی میتروی، زال نریمان ، حامد نظری (کاوه)، سحر نویدی، آمادور نویدی ، وحید ولی­زاده و ...
ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی وا بۆچونه‌کانی ئه‌م راگه‌یاندنه‌په‌سه‌ند ده‌که‌ن یان پرسیاریان لا دروست ده‌بێت ده‌توانن به‌م ئادره‌سه‌پێوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

نقد، نظر یا سوأل خود رادر مورد این مقاله برای ما بنویسید. یا مستقلاً از طریق ایمیل بلوگ، مقالات خود را
برای ما بنویسید.